لە شاری هەولێر پیاوێك ئەندامی نێرینەی خۆی بڕی و “ئێستا” راستیی رووداوەكە ئاشكرادەكات.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، پیاوێكی دانیشتووی سنووری هەولێر كە خاوەن پێداویستیی تایبەتە (باری ژیری و دەروونیی ناجێگیرە)، ئەندامی نێرینەی خۆی بڕیوە.
بەشێك لە پەڕەكانی تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك وایان بڵاوكردەوە كە پیاوەكە لەلایەن كەسانی ترەوە و بە هۆكارێكی كۆمەڵایەتی ئەو كارەی بەرامبەر كراوە، بەڵام بەپێی زانیاری و بەدواداچوونەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەو هەواڵە راستنییە و پیاوەكە خۆی ئەو كارەی ئەنجامداوە.