لەنێوان ژنان و پیاوان کامیان ئاسانتر کێشیان دادەبەزێت؟

تویژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکی بە ئامانجی کەمکردنەوەی کێشی لەش بەشێوەیەکی باشتر لەسەر پیاوان کاریگەری دەبێت بەراورد بە ژنان.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی ئەدنبەرە ئەنجامدراوە و پێگەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، “هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە ژناندا پرۆسەی دابەزاندنی کێش قورس دەکات”.

توێژینەوەکە کە ماوەی چوار هەفتەی خایاندووە و 42 کەس بەشداریان تێداکردووە و لەو ماوەیەدا پیاوان %16 ی کێشی جەستەیان کەمکردووە بەڵام ژنان تەنها %8 ی کێشی لەشیان کەمیکردووە.

بە وتەی شارەزایان، هۆکاری ئەمە بەشێکی پەیوەندی بە هۆڕمۆنی ئیسترۆجینەوە هەیە کە کاری کۆکردنەوەی چەوری ئاسان دەکات و دووگیانبوونیش پێویستی بە وزەی زۆر هەیە.

هەر بۆیە ژنان لەدوای گەیشتن بە تەمەنی نائومێدی و دابەزینی هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە جەستەیاندا باشتر دەتوانن کێشی جەستەیان دادەبەزێت.

 

 

بابەتی پێشتر

پیاوێك لە هەولێر ئەندامی نێرینەی خۆی بڕی

بابەتی دواتر

گەرمیان.. یەکەم تابلۆی ژمارە سلێمانیی ئۆتۆمبێل نوێکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share