بافڵ جەلال تاڵەبانی دەنگیدا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ناوەندی رەوشەن بەدرخان لە سلێمانی وەك یەكەم كەس بەشداری لە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستاندا كرد.

دوای دەنگدانیش لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان پەیامی یەكێتی دووپاتكردوە و رایگەیاند، كۆتایی بەو دەسەڵاتە خۆسەپێنە دەهێنین.

وتیشی، “هەڤاڵانی عەزیز، خەڵكی كوردستان، وەرن دەنگبدەن، هەستن لەخەو بەپەلە”.

لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانیش دەربارەی گازندەی پارتی، بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، “پارتی رەخنەی لە هەموو شتێك هەیە و بەردەوام دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە: 11ی ئاب تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12 دەستپێدەکەن

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە، ڕایگەیاند، 11ی ئاب تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12 دەستپێدەکەن. پەیمان خواجە، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی…
Total
0
Share