چاڤی هێرناندێز چاکبونەوەى دێمبلی و کریستنسنی ئاشکراکرد و هیواداریشە چیمەنی یاریگاى رایۆڤالیکانۆ کێشەى نەبێت.
بەشێک لە قسەکانی چاڤی
– دێمبلی و کریستنسن هەفتەى داهاتوو ئامادە دەبن
– هەموو بردنەوەیەک هەنگاوێک لە ناسناوی خولی ئیسپانیا نزیکمان دەکاتەوە
– بیر لە هیچ ئامارێک ناکەمەوە، تەنها بیر لە بردنەوەى ناسناوی لا لیگا دەکەمەوە
– شتیگن بە باشی دەناسم و ئێستا باشترین گۆڵچی جیهانە
– جاڤی کەسایەتییەکی بەهێزی هەیە و لە ڕووبەرووبونەوە دوانییەکاندا بەردەوام براوەیە، هەمیشە ئاگاداری دەکەمەوە کاتێک کارتی زەردی دەبێت کە بە هێواشی یاریی بکات
– هیوادارم چیمەنی یاریگاى رایۆ ڤالیکانۆ بۆ یاریکردن گونجاوبێت
– قسەم لەگەڵ سەرۆک کردووە و هیچ کێشەیەکمان نییە لە نوێکردنەوەى گرێبەستەکەم