مانچستەرەکان شەڕ لەسەر “شەمشونی کۆری” دەکەن

یانەی مانچستەر سیتی لە هاوینی 2023 کێبڕکێی مانچستەر یونایتد دەکات بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ کیم مین جەی، بەرگریکاری یانەی ناپۆلی.

دوای وەرزێک یاریکردن لە یانەی فەنارباخچە، کیم مین جەی تەمەن (26 ساڵ) بە تێچووی (15) ملیۆن یورۆ پەیوەندی بە پێکهاتەی یانەی ناپۆلییەوە کرد، گرێبەستەکەشی تاوەکو 2025 درێژەدەکێشێت.

کیم بووەتە یەکێک لە کۆڵەکەکانی پێکهاتەی بەرگریی لوچیانۆ سپالێتی، هەروەها یەکێکە لەو یاریزانانەی دوای (33) ساڵ دابڕان کاریگەرییان لەسەر بەدەستهێنانی ناسناوی کالچیۆ هەبووە.

بەرگریکارەکەی کۆریای باشوور لە (40) یاریی ئەم وەرزەی ناپۆلی بەشداریکردووە، دوو گۆڵ و دوو ئەسیستی تۆمارکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی “زە سەن”، جگە لە مان یونایتد، لیڤەرپوڵ و تۆتنهام بە هەمانشێوە گرنگییان پێداوە، مانچستەر سیتی دوایین یانەیە هاتووەتە نێو هاوکێشەکەوە.

بابەتی پێشتر

کۆنگرەى ڕۆژنامەوانی چاڤی پێش یارییەکەى ڤالیکانۆ

بابەتی دواتر

دوو ناوبژیوانە ناودارەکەی ئیسپانیا کۆتاییانهات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share