دادگا بڕیاری زیندانیکردنی یاریزانێکی مانچستەر یونایتدی دا

دادگای شاری مانچستەر بڕیاریدا، مەیسۆن گرینوود تاوەکو دانیشتنی داهاتووی دادگا لە ڕێکەوتی 21ی ئەم مانگە لە زیندان دەستبەسەر بکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، دادوەری دادگایەکی شاری مانچستەر بڕیاریدا کە مەیسن گرینووودی هێرشبەری یانەی مانچستەر یونایتد تاوەکو 21ی تشرینی یەکەمی 2022 لە زیندان بە دەستبەسەرکراوی بهێلێتەوە.

داداوەر پێیوابووە یاریزانەکە تۆمەتبارە بە دەستدرێژی سێکسی و مەرجەکانی کەفالەتیکردن هەرگیز نایگرێتەوە.

گەنجە تەمەن 21 ساڵەکەی یونایتد دوای کۆتاییهاتنی یەکەم دانیشتنی دادگا، لەلایەن پۆلیسی چاودێریکردنی دادگاوە ڕەوانەی زیندان کراوە.

گرینوود بۆ یەکەمجار لە مانگی کانونی دووەمی 2022 دەستگیرکرا، دواتر لەڕێگەی پارێزەرەکانییەوە بە کەفالەت ڕێگەپێدانی وەرگرت تاوەکو لە ماڵەکەی خۆی کاتەکانی بەسەرببات.

بابەتی پێشتر

وردەکاریی دابەشنەکردنی 15 ملیار دیناری جوتیارانی هەرێم

بابەتی دواتر

لاپۆرتا چاڤی دوورناخاتەوە، بەڵام..

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share