(ڤیدیۆ) ڕیاڵی پێکراو لیڤەرپوڵی کوتا بەزەویدا و سیتی لە (90) فریای خۆی کەوت

ئەمشەو، سێشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، ڕیاڵ مەدرید سەرکەوتنی بەرانبەر لیڤەرپوڵ تۆمارکرد و مانچستەر سیتی لە کۆتا ساتەکاندا دۆرتمۆندی کوتا بەزەویدا.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی ئاگریندا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای دی ستیفانۆ میوانداری لیڤەرپوڵی ئینگلیزی کرد، یارییەکە بە بردنەوەی ئەستێرەکانی زێدان (3-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکانی مێرەنگی بە پێیەکانی ڤینیسیۆز جونیۆری بەرازیلی (دوو گۆڵ) و مارکۆ ئاسینسیۆی ئیسپانی لە خولەکەکانی 27 و 36 و 65، گۆڵەکەی ڕێدز لە خولەکی 51 لەلایەن محەمەد سەڵاحەوە تۆمارکران.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەدا یانەی مانچستەر سیتی لە ئیتیحاد ستادیەم میوانداری بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی (2-1) لە بەرژەوەندی یانەی خانەخوێ کۆتاییهات.

گۆڵەکانی سیتیزن لە خولەکی 19 و 90 لەلایەن کیڤن دی برۆین فیڵ فۆدین و گۆڵەکەی ڤیستیڤالین لە خولەکی 84 لەلایەن مارکۆ ڕۆیسی ئەڵمانیەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، یانەی ڕیاڵ مەدرید پێیەکی خستە قۆناغی نیوەی کۆتایی خولە ئەوروپییە ناودارەکە، لەلایەکی دیکەوە سیتی و دۆرتمۆند جەنگی یەکلاکەرەوەی نێوانیان گواستەوە بۆ یاری گەڕانەوە کە بڕیارە 14ی نیسان ئەنجامبدرێت.

بابەتی پێشتر

لیستی فۆڕبس 2021.. 10 دەوڵەمەندترینەكەی جیهان

بابەتی دواتر

نەتەوەیەكگرتووەكان: گەڕانەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمیی ئێران كاتی زۆری دەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share