بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە بڵاویکردەوە، لە دوو رووداوی هاتوچۆدا پێنج کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ لە دوو رووداوی هاتووچۆی جیاوازدا لە رێگای نێوان کۆیە – تەق تەق پێنج کەس برینداربوون”.
ئاشکراشیکرد، “رووداوی یەکەم پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری ئەڤیۆ و هیۆندا سێنترا بووە و چوار کەس برینداربوون، رووداوی دووەمیش وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلی جۆری (BYD)بوو و بووە هۆی برینداربوونی شۆفێرەکەی”.