بەهۆی پیسبوونی هەواوە ساڵانە 1200 منداڵ لە ئەوروپا دەمرن

ئاژانسی ئەوروپی بۆ ژینگە دەڵێت، “ساڵانە 1200 منداڵ و مێردمنداڵ بەهۆی پیسبوونی هەواوە لە كیشوەری ئەوروپا گیان لەدەستدەدەن”.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی ئەوروپی بۆ ژینگە، پیسبوونی ژینگە و بە تایبەت پیسبوونی هەوا، مەترسیی سەرەكین بۆ سەر تەندروستیی منداڵان و مێردمنداڵان و كاریگەریشیان هەیە لەسەر كورتكردنەوەی تێكڕای تەمەنی مرۆڤەكان.

ئاژانسی ئەوروپی بۆ ژینگە سەر بە یەكێتیی ئەوروپایە و لێكۆڵینەوەی لەسەر كاریگەرییەكانی پیسبوونی هەوا لە 30 وڵاتی ئەوروپیدا كردووە، لەوانە وڵاتانی ئەندامی یەكێتییەكە.

لێكۆڵینەوەی ئاژانسە ئەوروپییەكە گەیشتووە بەو ئەنجامەی كە پیسبوونی هەوا، مردنی پێشوەختەی لای ئەو كەسانەی تەمەنیان لە خوار 18 ساڵییەوەیە زیادكردووە و ئەو منداڵ و مێردمنداڵانەشی كە زیاتر لەو تەمەنە دەژین، پیسبوونی هەوا كاریگەریی لەسەر تەندروستییان بەجێدەهێڵێت و لە قۆناغەكانی دواتری تەمەنیاندا دووچاری نەخۆشییان دەكاتەوە.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆكەی ببینە.. دوو كەس بە هەورەبروسكە مردن و برینداربوون

بابەتی دواتر

کۆیە.. دوو رووداوی هاتوچۆ پێنج برینداری لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share