لە سێ رۆژی جەژندا شەش کەس لە گەرمیان گیانیانلەدەستداوە

نەخۆشخانەی شەهید هەژار

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بڵاویکردەوە، لە سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا 455 کەس سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە و شەش کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار ئامارەکانی سێ رۆژی جەژنی رەمەزانی بڵاوکردەوە و بەپێی ئەوەش، “لەسێ رۆژی جەژندا 455 کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە، کە 78 حاڵەتی ژەهراویبوونیان لەناودا بووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “27 رووداوی کەوتنەخوارەوە و 14 برینداری رووداوی هاتوچۆ و برینداربوون بەهۆی چەقۆوە، 11 حاڵەت و دوو حاڵەتی برینداربوون بە فیشەک و چوار حاڵەتی سووتاوی  و دوو حاڵەتی پێوەدانی دووپشک و یەک حاڵەتی کارەباگرتن تۆمارکراون”.

ئاشکراشیکرد، “لەو سێ رۆژەدا شەش حاڵەتی مردن بە هۆکاری جیاواز تۆمارکراون”.

 

بابەتی پێشتر

وەزیری نەوتی عێراق باسی رێگریی بەردەم هەناردەی نەوتی هەرێم دەكات

بابەتی دواتر

دوو بارهەڵگر پێکیاندادا و سێ کەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share