وەزیری نەوتی عێراق باسی رێگریی بەردەم هەناردەی نەوتی هەرێم دەكات

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق، تورکیا بە هۆکاری دەستپێنەکردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم ناودەبات و دەڵێت، “بۆ قەرەبووكردنەوەی وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێم، بەرهەمی باشوورمان زیادكردووە”.

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی دۆسیەی نەوت و پرسی دەستپێنەکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستانەوە بە میدیای عێراقیی راگەیاند، دوای بومەلەرزەکەی مانگی شوباتی رابردووی توركیا، بۆریی گواستنەوەی نەوت بۆ بەندەری جەیھان زیانی بەرکەوتووە و حکومەتی توركیا سەرگەرمی چاککردنەوەی بۆرییەكەیە، بەو هۆیەوە تا ئێستا هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستیپێنەكردووەتەوە.

لەگەڵ جەختكردنەوە لەوەی دەستپێنەکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم زیان بە ئابوریی عێراق دەگەیەنێت، حەیان عەبدولغەنی وتی، “بۆ قەرەبووكردنەوەی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، بەرهەمی نەوتی باشوورمان زیادكردووە”.

وەزیری نەوتی عێراق جەختیشیكردەوە لەوەی كە پێداچوونەوە بە سەرجەم گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستاندا دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاوی دەوروبەری سلێمانی: لە دەربەندیخان کێشەی کەمئاوی نییە و خەڵک بەبێ هۆ پێوەر ‏ڕەتدەکەنەوە

چەمچەماڵ لە بەستنی پێوەری زیرەكی ئاو بەخشرا، بەو پێیەی بەدەست كەمئاوییەوە ‏دەناڵێنن، خەڵكی دەربەندیخانیش بەهەمانشێوە بەستنی پێوەری زیرەكی…
زیاتر ببینە

چرۆ حەمەشەریف: پێشبینیدەکەین سبەینێ دەنگ بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “پێشبینیدەکەین لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت”. چرۆ…
Total
0
Share