بڕیاری دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ کەوتەبواری جێبەجێکردنەوە

سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان ئاشكرایده‌كات، بڕیاری دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکومییەکان لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئاراستەی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و دارایی و ئابوریی کرا بۆ جێبەجێکردنی و لەمنزیکانەشدا لە لایەن زانکۆکانەوە خوێندکاران ئاگادار دەکرێنەوە.

ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “سێ یەکەمی دەرچووانی بەشەکانی زانکۆ حکومییەکانی ساڵی 2016-2017 دامەزراندنتان ئەمڕۆ بە نوسراوی سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران بە فەرمی ئاراستەی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی و دارایی و ئابوریی کرا بۆ جێبەجێکردنی.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، “لەم نزیکانەدا لە لایەن زانکۆکانەوە ئاگادار دەکرێنەوە بۆ دەستکردن بە مامەڵەی ڕۆتینیی دامەزراندنیان”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share