د. پشدەر عەبدوڵا: ئەو منداڵەی بەهۆی سکچوون و رشانەوەوە گیانیلەدەستدا درەنگ گەیەندرابووە نەخۆشخانە

د. پشدەر عەبدوڵا رایگەیاند، ئەو منداڵەی بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی سکچوون و رشانەوەوە گیانیلەدەستدابوو درەنگ گەیەندرابووە نەخۆشخانە و بە چارەسەرکردنی رانەگەیشتوون.

د. پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بەیانی ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن یەک ساڵان دوای تووشبوونی بە سکچوون و رشانەوە گیانیلەدەستداوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “منداڵەکە پێش ئەوەی بگاتە نەخۆشخانە لە رێگا گیانیلەدەستداوە، ئەوەش بەهۆی وشکبوونەوەی زۆر و درەنگ گەیاندنییەوە بووە بە نەخۆشخانە”.

وتیشی، “سکچوون و رشانەوە یەکێکە لەو نەخۆشییانەی پێویستە بە زووترین کات دایک و باوک منداڵ بگەیەننە نەخۆشخانە و لە وشکبوونەوە رزگاربکرێت چونکە بەهۆی نەخۆشییەکەوە لە ماوەیەکی کەمدا بڕێکی زۆر ئاو لە جەستەی منداڵ دەچێتە دەرەوە”.

بابەتی پێشتر

سوودەکانی مۆز و توێکڵەکەی

بابەتی دواتر

گەردەلوولێكی موگناتیسی لە زەوی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی بەفرەوە رێگایەک داخرا

بەهۆی زۆری رێژەی بەفربارین رێگای نێوان سۆران – سیدەکان داخرا. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران بڵاویکردەوە، ئاگاداری شوفێران دەکەینەوە رێگای…
زیاتر ببینە

نرخی مریشك هەرزانبوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بارزگانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی مریشك بە بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو هەرزان بووە و لە…
Total
0
Share