وەزیرانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەسەر چارەنوسی خوێندن سەردانی پەرلەمان دەکەن

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر ڕایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر پرسی چارەنوسی خوێندن وەزیرانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەگەڵ لیژنەی په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵاو توێژینەوەی زانستی کۆدەبنەوە.

لەسەر ئەم پرسە حەسیبە سەعید، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ژمارەیەکی زۆر سکاڵا لەلایەن ناوەندەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵامان بەدەستگەیشتووە دەبێت لەگەڵ وەزیری پەروەردە و نوێنەری خوێندنی باڵا تاوتووێی بکەین و چارەسەرێکی بۆ بدۆزینەوە”.

وتیشی، “بەشێک لە سکاڵاکان شێوازی بەردەوامی خوێندن و چارەنوسی خوێندنە لە هەرێم، کە بەشێک لە قۆناغەکان درەنگە بۆ بڕیاردان لەسەریان وەک، قۆناغی پۆلی 12 کە بەکەلۆریان لە پێشە و دەبێت وانەکان تەواو بکەن”.

پێشتر وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدابوو بەبێ کەمکردنەوەی وانە دەبێت تاقیکردنەوەکان ئەنجام بدرێت، بەڵام تا ئێستا بڕیار لەسەر ئەوە نەدراوە کە بۆ تاقیکردنەوەکان هەموو وانەکان لەلایەن خوێندکارانەوە دەبێت بخوێندرێت یان نە”.

ئەمڕۆ 6ی کانوونی یەکەم، لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا، چارەنوسی ئەو خوێندکارانە تاوتووێ دەکات کە نمرەیان بەرزبووە و بۆ هەندێک بەشیان پڕکردوەتەوە کە لە زانکۆ بخوێنن، بەڵام دواتر لە پەیمانگا ناویان هاتووەتەوە و پێشتر کێشە لە ڕێبەری پڕکردنەوەی زانکۆ لایندا ڕویداوە.

لەگەڵ نوێنەری خوێندنی باڵادا یەکلاییکردنەوەی چارەنوسی 240 خوێندکاری ستراتفۆڕد ئەمریکییە، کە پیشتر لەو زانکۆیە خوێندویانە و دواتر لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە هەڵوەشاوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بازرگانێکی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان: نرخی PS5 نزیکەی 40 دۆلار بەرزبووەتەوە

بازرگانێکی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان ئاشکرایدەکات، بەهۆی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا، نرخی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، بەتایبەتیش PS5 بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە. حاجی هێمن…
زیاتر ببینە

د. نەرمین مەعروف: ناردنی 618 ملیار دینارەكە قەرز نییە و پشكی هەرێمی كوردستانە لە یاسای بودجەی 2024دا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیاری ناردنی ئەو 618 ملیار دینارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی…
Total
0
Share