نرخی مریشك هەرزانبوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بارزگانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی مریشك بە بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو هەرزان بووە و لە ڕێگەی تۆڕی میدیایی ئێستاوە هۆكارەكەی ئاشكرادەكات.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە 10ی ئەم مانگەوە لەلایەن لیژنەی باڵای بەربوومەوە بڕیاردراوە لە بازگەكانەوە ڕێگە نەدرێت مریشك ببرێتە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و ئەو هەنگاوەش كاریگەری لەسەر نرخەكەی هەبووە یەك كلیۆ مریشك لە چوار هەزار و 500 دینارەوە دابەزیوە بۆ 4 هەزار دینار.

ئاشكرایكرد، چاوەڕواندەكرێت نرخی مریشك لە بازارەكاندا هەرزانبوونی زیاتر بەخۆوە ببینێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر بەبانکیکردنی مووچە و بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر چەند پرسێک کۆدەبێتەوە. فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی…
Total
0
Share