نوێترین هەواڵ لەسەر گەڕانەوەى مێسی بۆ بەرشلۆنە

هیچ چاوپێکەوتنێک و هیچ یەکتر بینینێک بە ئاشکرا ئەنجام نادرێت

مێسی نایەوێت وەک جاری پێشووی لێبێتەوە

جاری پێشوو پێی وترا گرێبەستەکەت درێژ دەکرێتەوە، کەچی ڕۆژی دواتر لە بەرشلۆنە ڕۆیشت

بۆیە ئەمجارە دەیەوێت هەموو شتێک مسۆگەربکات ئینجا گەڕانەوەکەى ئاشکرابکات

پێشتریش چەند جارێک ئەم سیناریۆیە لە سەردەمی نێیماردا دروستبوو، دواتر شکستی دەهێنا

بۆیە هەموو هەنگاوەکان بە نهێنی دەدرێن

نە لەلایەن بەرشلۆنەوە قسە دەکرێت نە لە لایەن یاریدەدەرەکانی مێسییەوە

ئێستا ژێر بە ژێر لە مامەڵەکردن و گفتوگۆدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان

ئیدارەى بەرشلۆنە بەدواى ڕێگە چارەیەک دەگەڕێت بۆ دابینکردنی موچەکەى

بڕیارە 25 ملیۆن یۆرۆ موچە بۆ مێسی دابین بکرێت

بابەتی پێشتر

کەشناسی: تاوەباران دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

بابەتی دواتر

نەخۆشخانە منداڵانی سلێمانی: گومان دەکەین هەوکردنی پەردەی مێشکی منداڵان زنجیرەیەکی تازەی ڤایرۆسی بێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میلان خواستی لەسەر گۆڵپارێزی لیلە

بەهۆی ئاڵۆزبوونی دانوستاندنەکان بۆ نوێکردنەوەی بۆندی جیانلویجی دۆناروما، بەڕێوەبەرانی یانەی ئەی سی میلان هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی مایک مایگنان…
Total
0
Share