کۆنگرەى ئەنچیلۆتی پێش یارییەکەى براگا

سبەى چوار شەممە کاتژمێر 11ی شەو لە چامپیۆنزلیگدا یانەى ڕیاڵ مەدرید لەناو یاریگاى خۆی میوانداری یانەى سپۆرتینگ براگا دەکات.

پێش ئەو یارییە ئەنچیلۆتی بەم جۆرە باسی دۆخی یانەکەى کرد:

/ پێویستە قۆناغی کۆمەڵەکان بەشێوەیەکی باش کۆتایی پێبهینین، پێویستە کۆشش بکەین ، براگا یانەیەکی بەهێزە و دەیانەوێت خاڵ بەدەست بهێنن

/ بردنەوە تاکە شتێکە کە ئێمە دەمانەوێت، ئەگەر بیبەنەوە دۆخێکی باشە و یەکسان بین یان بدۆرێین خراپە، بردنەوە تاکە شتێکە کە ئێمە دەیکەن بە پێوەر

/ بیلینگهام چاکبۆتەوە و هەستی بە ئازار نەکردووە، لە ڕاهێنانەکان دورمانخستەوە بۆ ئەوەى توشی بەرکەوتن نەبێت، سبەى بریاری کۆتایی لەسەر دەدەین

/ ئەگەر پۆیۆل دەیەوێت لەگەڵ ڤینیسیۆس قسە بکات با بیکات، خیبرەى زۆرە و ئەتوانێت هاوکاری بکات، ڤینیسیۆس دەکرێ رەوشتی باشتر بکات بەڵام ئێستاش زۆر باش بووە و ئێمە دڵخۆشین پێی، ئەو لە پێشکەشکردنی ئاستی بەرز و جوهد کرد بەردەوامە

/ هەست بە پشتگیرییەکی زۆر دەکەم لە لایەن هاندەرانەوە، من لێرە زۆر دڵخۆشم

/ پێموانیە لە بازاری گواستنەوەى زستانەدا هیچ یاریزانێک بکرین، پێکراوەکان دەگەڕێنەوە بەڵام نازانم کەی، بەڵام بە دڵنیاییەوە هیچ یاریزانێکی تر ناکرین

/ ئیبراهیم دیاز زۆر یاریی بەر نەکەوتوە، بەڵام دەزانیت کە ئەو یاریزانێکی گرنگە بۆ ئێمە و پیشەگەرێکی زۆر باشە و قسەشم لەگەڵ کردوە

بابەتی پێشتر

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری ئەمڕۆ بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە سێ ئامانجی دیاریی کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ و ڕودیگێر کۆتایی هاتووە

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ ڕودیگێری بەرگریکاری یانەی چێڵسی-دا کردووە، ئاشکراکردنی گرێبەستەکەش لەسەر وردەکارییەکان وەستاوە.…
Total
0
Share