میلان خواستی لەسەر گۆڵپارێزی لیلە

مایک مایگنان، لەلایەن یانەی ئەی سی میلانەوە داواکراوە

بەهۆی ئاڵۆزبوونی دانوستاندنەکان بۆ نوێکردنەوەی بۆندی جیانلویجی دۆناروما، بەڕێوەبەرانی یانەی ئەی سی میلان هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی مایک مایگنان لەگەڵ یانەی لیلی فەرەنسی دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، کە ئیدارەی لۆمپاردی بۆ نوێکردنەوەی بۆندی جیانلویجی دۆنارومای گۆڵپارێز بەهیچ ڕێککەوتنێک نەگەیشتوون، لە بەرانبەردا یانەی یوڤانتۆس بۆندێکی گرانبەهای بە موچەی ساڵانەی 10 ملیۆن پێشکەشی یاریزانەکە کردووە، کە ئەو بڕە بە میلان و هیچ یانەیەکی دیکەی خولی ئیتاڵیا تەرخان ناکرێت.

وەک ئامادەکارییەک بۆ ڕێککەوتنی چاوەڕواننەکراوی نێوان یوڤی و مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کارەکانی دۆناروما، پاولۆ ماڵدینی و هاوکارانی لە ئیدارەی میلان هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی مایک مایگنانی گۆڵپارێزی یانەی لیلی فەرەنسی دەستپێکردووە.

مایک مایگنان، گۆڵپاتێزی یانەی لیل لە ڕوبەڕوبوونەوەک بەرانبەر یانەی چێڵسی

مایگنانی فەرەنسی تەمەنی 25 ساڵە و لە دوای گۆڵپارێزان، هوگۆ لۆریس و ستیڤ مانداندای گۆڵپاریزی یانەی ئۆڵیمپیک لیۆن، گۆڵپارێزی سێیەمی هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکانی فەرەنسایە.

بەپێی سەرچاوەکە نرخی مایگنان تەنها 18 ملیۆن یورۆیە و موچەکەشی زۆر کەمترە لە دۆناروما، بۆیە بۆندەکە بۆ میلان دەبێتە دەستکەوتێکی گەورە ئەگەربێتو واژووبکرێت.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. پێشمەرگەیەک بۆ چارەسەركردنی منداڵەکانی لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران مانیگرتووە

بابەتی دواتر

كەشناسی: شەپۆلێكی باران ڕوو لە شارەكانی هەرێم دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) عێراق دووه‌م یاریی پاڵاوتنه‌کانی ئاسیای به‌ ئێران دۆڕاند

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دووه‌م ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی قۆناغی سێیه‌می پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئاسیای به‌رامبه‌ر ئێران ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئێران کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و…
Total
0
Share