یوڤی چاوەڕێی یەکلاییبوونەوەی ناکۆکیەکانی نێوان پۆگبا و یونایتدە

پۆگبا خەون دەبینێت دووبارە بگەڕێتەوە بۆ یانەی یوڤانتۆس

یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی لە هەوڵەکانی بەردەوامدەبێت بۆ گەڕاندنەوەی پۆل پۆگبا، بەڵام تاوەکو یەکلاییبوونەوەی ناکۆکی نێوان یاریزانەکە و یانەی مانچستەر یونایتد هەنگاوی فەرمی نانێت.

ڕۆژنامەنوسی ناوداری ئیتاڵیا و شارەزای بواری گواستنەوەکان فابریزیۆ ڕۆمانۆ ئاشکرایکردووە، کە ئیدارەی یانەی یوڤانتۆس خەونی هەیە دووبارە پۆل پۆگبای فەرەنسی بۆ ڕیزەکانی بگەڕێنێتەوە، لە هەمان کاتدا نایانەوێت بە نرخێکی خەیاڵی بۆندەکەی واژووبکەن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆمانۆ، هاوینی 2020 یانەی مانچستەر یونایتد پێشنیازی ئاڵوگۆڕی پۆگبای بە یەکێک لە ئارۆن ڕامسی، دوگلاس کۆستا، میرالیم پیانیچ یان ئەندریان ڕابیۆ ڕەتکردووەتەوە، بەڵام دووبارە هەوڵەکان بەو ئاڕاستەیەن بۆ کەمکردنەوەی نرخی پۆگبا یاریزانێک یان دووان تێهەڵکێش بە دانوستانەکان بکرێنەوە.

بۆندی ڕەش ئەسمەرەکەی فەرەنسا تاوەکو هاوینی 2022 بەردەوامی دەبێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە میرکاتۆی هاوینی 2021 لە یونایتدەوە ڕوو لە یانەیەکی دیکە دەکات، ئەگەر لەو وادەیەدا یوڤانتۆس هەوڵی بۆ بدات ناچاردەبن بۆندی خەیاڵی پێشکەشبکەن، بۆیە ئەندریا ئانێلی و هاوکارانی بیریان لەوە کردووەتەوە چاوەڕێی یاریزانەکە بکەن تاوەکو ناکۆکیەکانی لەگەڵ ئیدارەی “ڕێد دێڤلز” کۆتایی پێدەهێنێت.

ڕۆمانۆ دووپاتیدەکاتەوە، ئەو کاتەی پۆگبا داهاتووی بە ڕوونی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان یەکلاییدەکاتەوە، دوو بارە یانەی خانمە پیرەکە بە ئۆفەری بەهێزەوە هەوڵی گەڕاندنەوەی دەدەن، بە دووریشی نەزانیوە یانەی ڕیاڵ مەدرید لە هاوکێشەکەدا پێگەیەک بۆخۆی بکاتەوە.

بابەتی پێشتر

جگە لە مانزۆکیچ، میلان بۆندی سێیەمیشی یەکلاییکردووەتەوە

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share