سعودیە رێگری لە گەڕانەوەی ژمارەیەک عومرەکاری هەرێم دەکات

ماوەی چەند رۆژێکە ژمارەیەک لە عومرەکاری کورد لەدوای تەواوکردنی رێورەسمی عومرە دەیانەوێت بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان بەڵام لەلایەن حکومەتی سعودیەوە رێگریان لێدەکرێت.

کامەران عەلی بەڕێوەبەری حەج و عومرەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ژمارەیەک لە عومرەکارانی کورد لە چەند رۆژی رابردوودا دوای کۆتاییهێنان بە پرۆسەی عومرەکردنیان ویستوویانە بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان بەڵام لەلایەن حکومەتی سعودیەوە رێگریان لێکراوە”

باسیلەوەشکرد، “ئەو عومرەکارانە بە پاس چوونەتە شاری مەککە و هەر ویستووشیانە بەو رێگەیە بگەڕێنەوە، بەڵام زنجیر لە تایەی پاسەکانیان دراوە و پێیان وتووین تا ئاگادارتان نەکەینەوە ناتوانن بگەڕێنەوە”.
ئاشکراشیکرد، “عومرەکارەکان سەرنشینی سێ پاسن، تا ئێستا هۆکاری ئەو مامەڵەیەی حکومەتی سعودیە نازانین بۆچییە”.

سەبارەت بە دروستکردنی گرفت بۆ عومرەکاران لە دەروازەکانی باشووری عێراقەوە کامەران عەلی وتی، “لە دوای کاتژمێر 4:00 ی پاشنیوەڕۆوە لە دەروازەی عەرعەرەوە رێگە بە تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێل نادرێت ئەویش لەبەر هۆکاری ئەمنی، جگە لەوە هیچ کێشەیەکی دیکە نییە”.

بابەتی پێشتر

گەرمیان.. بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک سێ کەس برینداربوون

بابەتی دواتر

لە کێڵگەکەی ئەبوبەکر بەغداددیدا سامانێکی زۆر دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share