لە رۆژانی جەژندا 50 بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی راپەڕین

نەخۆشخانە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین بڵاویکردەوە، لە سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا 50 برینداری رووداوی جۆراوجۆر گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی سنوورەکە و چارەسەریان بۆ کراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین ئامارەکانی سێ رۆژی جەژنی رەمەزانی نەخۆشخانەکانی سنوورەکەی بڵاوکردەوە و بەپێی ئەوەش، لە سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا هەزار و 700 هاوڵاتیی سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.

هەر بەپێی ئامارەکە لەو سێ رۆژەدا 238 هاوڵاتیی لە نەخۆشخانە داخڵکراون و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.

هاوکات 50 برینداری رووداوی جۆراوجۆر گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێمی کوردستان نرخی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بەرزدەکاتەوە

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی تەندروستی، حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی بەئەهلیکردنی کەرتی تەندروستییە و نرخی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بەرزدەکاتەوە. بەگوێرەی زانیارییەکان،…
Total
0
Share