زانیاری لەبارەی بومەلەرزەكەی هەولێر

كاتژمێر 4:20 خوولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری هەولێر بومەلەرزە بووە، بەپێی زانیارییەكان ناوەندی بوومەلەرزەکە شاری (مەڕاش)ـی باکووری کوردستانە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، بومەلەرزەكەی هەولێر هیچ زیانێكی نەبووە و تەنها ئەو كەسانە هەستیان پێكردووە كە لە شوقە و باڵەخانەكاندا نیشتەجێن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.9 پلە بە پێوەری رێختەر باکووری کوردستان و تورکیا و سوریای هەژاند و بووەهۆی مردنی 77 كەس لە باكووری كوردستان و توركیا و 237 كەسی دیكە لە سوریا و برینداربوونی سەدان كەسی تر.

لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی تری عێراق، قوبڕس، لوبنان، ئوردن و میسر هەست بە بومەلەرزەكە کرا و بەهۆیەوە سەدان خانوو و باڵەخانە داڕماون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەسەر دەستگیرکردنی “هاوڕەگەزخوازەکان” هاتە دەنگ

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەسەر دەستگیرکردنی چەند هاوڕەگەزخوازێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانیەوە ڕایگەیاند کە نیگەرانە لەو ڕوداوە. کونسوڵخانەی…
Total
0
Share