سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ماوەی دوو شەوە هەڵمەتی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاكی لە ناوبازاڕی شاری سلێمانی دەستپێكردووە.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ئەم وێنانەی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “تیمەکانی بەشی خزمەتگوزاریی شارەوانی و کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک، سەرگەرمی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک و پاککردنەوەی ناوبازاڕی سلێمانی بوون”.
لە راگەیەندراوێكدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە لە كۆتا شەوی مانگی رەمەزانەوە، هەڵمەتی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاكیان دەستپێكردووە بۆ ئەوەی شەقامەكان بە خاوێنی و بە جوانی لە پێشوازی جەژنی رەمەزاندا بن.