سەرۆکی بەرەی تورکمانی: دۆخی کەرکوک لەوە زیاتر بەرگەناگرێت

ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی بەرەی تورکمانی ئەمڕۆ شەممە 13ی شوبات ڕایگەیاند کە هەندێک لایەن دەیانەوێت دۆخی ئەمنی کەرکوک بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان بکاربهێنن و مەترسیی خۆشی لەوبارەیەوە خستەڕوو.

لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا عێراقییەکان ئەرشەد ساڵحی ڕایگەیاند، “ترسمان لە هەوڵی هەندێک لایەن هەیە بۆ بەکارهێنانی دۆخی ئەمنیی کەرکوک بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق و دۆخی ئیستای کەرکوکیش بەرگەی لەمە زیاتر ناگرێت”.

سەرۆکی بەرەی تورکمانی دەڵێت، “لەسەر حکومەت پێویستە چاوپۆشی لە هیچ هێزێک نەکات کە  لەیاسا لابدات و بیەوێت دۆخی ئەمنی شارەکە بەکاربهێنێت دۆخی ئەمنی تێکبدات، یان هێزەکانی هەرێمی کوردستان بەرلە هەڵبژاردنەکان بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی کەرکوک بەناوی بەشداریکردن لە پاراستنی ئەمنییەتی شارەکە”.

ساڵحی جەختیکردەوە، “تەنها گرەنتی بۆ پاک و بێگەردی پرۆسەی هەڵبژاردن و ئەنجامەکان پشتبەستنە بە بایۆمەتری، داوا لە حکومەت دەکەم زیاتر پاڵپشتیی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بکات لە ڕوی دارایی و لۆجیستییەوە تاوەکو بەوردی ڕێگری لە ساختەکاری بکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دهۆك.. ژمارەیەك شۆفێر بەهۆی ناڕەزایی نیشاندان لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەستگیركران

ژمارەیەك شۆفێر لەسەر ڕێگای سەرەكی دهۆك خۆپیشاندانیان دژی زیادبوونی نرخی بەنزین ئەنجامدا، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ژمارەیەكیان دەستگیركران.…
Total
0
Share