زەرەر و زیانەكانی ئاگرەكەی بتوێن ئاشكراكرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرەكەی سنووری بتوێن زیاتر لە 900 دۆنم پووش و پاوانی سنوورەكە سووتان و ژمارەیەك باخ و ڤێلای هاوڵاتییان و چەند خانوویەكی پلاستیكی لەو سنوورە بەهۆی ئاگرەكەوە سووتاون.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە بەهۆی ئاگرەكەی دەشتی بتوێنەوە، كارمەندێكی بەرگریی شارستانی و كارمەندی كۆمپانیایەك برینداربوون.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئاگرەكە لە كاتژمێر 11:30ی خولەكی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تاوەكو كاتژمێر 6ی ئێوارە بەردەوام بووە و بە هەوڵی تیمەكانی بەرگریی شارستانیی راپەڕین ئاگرەكە كۆنترۆڵكراوە و تا ئێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزاندراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پێشمەرگە: بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران ڕادەگەیەنین

وەزیری پێشمەرگە پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران ڕادەگەیەنێت. شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە، خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرە قارەمانەکانی…
Total
0
Share