قائیمقامیەتی سلێمانی “تكا لە هاوڵاتییان” دەكات

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی روو لە هاوڵاتییان دەڵێت، “تکایە خۆتان لە خواردنی سەر عەرەبانەکان بپارێزن”.

لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا و هاوكاتی بەرپاكردنی هەڵمەتی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە بەشداریی چاودێریی بازرگانی و گەشتوگوزاری سلێمانی بۆ چێشتخانە و خواردنگە و عەرەبانەکانی سەنتەری سلێمانی، دەستگیرا بەسەر بڕێک خۆراکی نەشیاودا و چەند شوێنێک داخران، وەك رێکان جەمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشكرایكردووە.

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان دەڵێت، “لە هەڵمەتەکەدا دەستگیراوە بەسەر هەموو ئەو تەنوری غازانەی کە لەفە فرۆشەکان نانیان پێدەکەن و سەرجەمیان ژەنگاوی بوون و بە هیچ جۆرێک شیاونەبوون، چەند فرۆشیارێکی لەفەی سەر عەرەبانەش سەرەڕای ئەوەی هیچ مەرجێکی تەندروستییان تێدا نەبوو لەرووی ئەو ئامێر و شمەکانەی کە بەکاریاندەهێنن، خواردنی رۆژانی پێشوویان لەناو عارەبانەکاندا هەڵگرتبوو بۆ ئەوەی بیفرۆشنەوە بە هاوڵاتییان”.

رێکان جەمال تکا لە هاوڵاتییان دەکات خۆیان لە خواردنی سەر عەرەبانەکان بپارێزن و راشیگەیاند، “لە رۆژانی پشووی جەژنیشدا هەڵمەتی لیژنەکان بەردەوامدەبن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. بەشێک لە شۆفێرانی تاکسی ئاڵوگۆڕی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن بۆ وەرگرتنی بەنزین

قائیمقامییەتی سلێمانی حاڵەتێکی لەناو شۆفێرانی تاکسی ئاشکراکردووە کە ماوەی دوو ڕۆژە ئاڵوگۆڕی ژمارەی تاک و جووتی ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن…
Total
0
Share