وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران: 787 ئاوارە لە کەمپی ئاشتییەوە گەڕانەوە زێدی خۆیان

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڵاویکردەوە، 787 ئاوارەی دیکە لە کەمپی ئاشتی لە پارێزگای سلێمانییەوە گەڕانەوە زێدی خۆیان لە پارێزگاکانی سەڵاحەدین و نەینەوا.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، لەگەڵ گەڕانەوەی هەر خێزانێک بۆ زێدی خۆیان بڕی چوار ملیۆن دینار و تەلەفیزۆن و تەباخ و بەفرگریان پێدەدرێت، جگە لە سەبەتەی خۆراکی.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، لە ئێستا نزیکەی 370 خێزان لە کەمپی ئاشتی ماونەتەوە و دوای کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12 ئەوانیش دەگەڕێنەوە و کەمپەکە دادەخرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنەیەكی كەمبینراوی سەرۆك مام جەلال، ئەندازیاری پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ پەكەكە بڵاوكرایەوە

وێنەیەكی كەمبینراوی سەرۆك مام جەلال، ئەندازیاری پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ پەكەكە بڵاوكرایەوە. هاوكات لەیلا زانا، سیاسەتمەداری كورد دەڵێت، “پڕۆسەی…
Total
0
Share