قوباد تاڵەبانی: لە دڵەوە هاتنەوەی جەژنی رەمەزان لە سەرجەم موسڵمانان پیرۆزدەكەم

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانەوە بڵاوكردەوە.

لە پەیامەكەیدا جێگری سەرۆك وەزیراندا هاتووە، لە دڵەوە هاتنەوەی جەژنی رەمەزان لە هەموو موسڵمانانی دونیا و هی كوردستان بە تایبەت پیرۆز دەكەم و ئەم بۆنەیە كە جیاواز لە ڕەهەندە ئايینییەكەی بەشێكە لە كەلتوور و سرووتە كوردەوارییەكان و دەرفەتێكی زێڕینە بۆ بەهێزكردنی گیانی لێبوردەیی و گەردن ئازادی و دەربڕینی خۆشی و شادی و لە هەمانكاتیشدا بەهێزكردنی پایەكانی پێكەوە ژیان.

هەر لە پەیامەكەی قوباد تاڵەبانیدا هاتووە، “هەموو ساڵێك جەژن بە خۆشی بێتەوە و تاعەت و پەرستشی هەموو لایەك قبووڵ بێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو کەس بەتۆمەتی کوشتنی خاوەن پێداویستییەکی تایبەت و دزینی ئۆتۆمبێلەکەی دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند کە کەسێکی خاوەن پێداویستیی تەیبەت دوای پێنج ڕۆژ بێسەروشوێنبوونی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و تۆمەتباری…
Total
0
Share