ئەبوبەکر هەڵەدنی: ناوی کوردی لە منداڵەکانتان بنێن

ئەبوبەکر هەڵەدنی، چاودێری سیاسی داوایەک لە زانایانی ئایینی دەکات دەڵێت، ” ناوی کوردی لە منداڵەکانتان بنێن، کتێبی هەمبانەبۆرینە بەشی 50 ساڵ ناوی کوردیی تێدایە، عەیبە بە جزداشەوە بچیتە دێهات و مزگەوتەکانی کوردستانەوە.”

دەشڵێت، “ماوەی 18 ڕۆژ لە عومرە بووم جلی کوردی و کڵاو و جامانەم لەبەردابووە، کە هاتمەوە بە وەزارەتی ئەوقافم وت ئەو کەسانەی دەچن بۆ عومرە و حەج ناچاریان بکەن بە جلی کوردییەوە بچن، کە بەرگێکی شەرعییە و هەموو تایبەتمەندییەکانی شەریعەتی تێدایە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشڕەو مەلاوەیسی: ئەگەر دروشمی ئارامییەكەیان لە كاتی بانگەشە بۆ هەولێر بەمشێوەیە بێت دوای هەڵبژاردن چۆن دەبێت؟

پێشڕەو مەلاوەیسی رۆژنامەنووس و میدیاكار لە نووسینێكیدا دەڵێت، “ئەگەر دروشمی ئارامییەكەیان بەمشێوەیە بێت بۆ خەڵكە بەش مەینەتەكەی هەولێر،…
Total
0
Share