بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان داوای لە لایەنە ناکۆکەکانی سودان کرد بۆ ماوەی سێ رۆژ ئاگربەست رابگەیەنن.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکانی یەکێتی ئەوروپا و کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی و دەستەی حکومی بۆ گەشەپێدانی دەوڵەتانی رۆژهەڵاتی ئەفریقا رایگەیاند،
“پێویستە لایەنە شەڕکەرەکانی سودان رێگە بە هاوڵاتییانی مەدەنی بدەن لە ناوچە کێشە لەسەرەکان هەڵبێن و پێداویستییەکانیان لە خۆراک و پێداویستییە سەرەتاییەکان بەدەستبهێنن”.
داوایشیکرد، “بۆ ماوەی سێ رۆژ ئاگربەست رابگەیەندرێت بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە”.