جی 20 دەیەوێت هیندستان و ئەوروپا بەیەکەوە ببەستێتەوە

ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا پشتگیریان لە پلانێکی گەورە کردووە بۆ دروستکردنی رێڕەوێکی ئابوری کە ئەوروپا بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هیندستانەوە ببەستێتەوە لە رێگەی شەمەندەفەر و دەریاوە کە جۆ بادین سەرۆکی ئەمریکا بە پڕۆژەیەکی گەورە پێناسەی کردووە.

نارێندرا مودی، سەرۆک وەزیرانی هیندستان و ئورسولا ڤۆن دێر لێین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە میانی کۆبوونەوەی لوتکەی سەرکردەکانی جی 20 کە لە نیودەلهی بەڕێوەچوو پڕۆژەکەیان راگەیاند.

هاوکات رێڕەوەکە هەریەکە لە هیندستان، سعودیە، ئیمارات، ئوردن، ئیسرائیل و یەکێتیی ئەوروپا لە رێگەی بەندەرە دەریاییەکان و رێڕەوی شەمەندەفەرەوە بەیەکەوە دەبەستێتەوە، وەک هەوڵێک بۆ خێراتر و هەرزانکردنی بازرگانی و بەرزکردنەوەی هاوکاری ئابوری و پەیوەندیی دیجیتاڵی لە سەرانسەری ناوچەکەدا.

لەلایەکی دیكەوە پڕۆژەکە دەتوانێت ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هیندستان و ئەوروپا بەڕێژەی 40% خێراتر بکات و یارمەتی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی کەنداو بدات، جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لەوبارەیەوە دەڵێت، “ئێمە پێمانوایە خودی پڕۆژەکە بوێرانەیە و گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە ناوچەکەدا”.

بابەتی پێشتر

چارەکێکی دانیشتووانی جیهان بەدەست کەمخوێنی و لێکەوتەکانیەوە دەناڵێنن

بابەتی دواتر

رووناکییەکانی شەقامی سالم نۆژەنکرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 82 دۆلارەوە…
Total
0
Share