هیلاری كڵینتن: بە بیركردنەوە لە خوولی دووەمی ترەمپ هێڵنجمدێت

هیلاری كڵینتن، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، “بیركردنەوە لەوەی ترەمپ جارێكی تر ببێتەوە بە سەرۆك، واملێدەكات بە توندیی هێڵنجمبێت.”

كڵینتن كە لە ساڵی 2016ـدا كاندیدی دیموكراتخوازەكان بوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا، لە پرۆگرامێكی بیروڕادا وتی، “ناتوانم بیر لە سەركەوتنی ترەمپ بكەمەوە، بە هەموو مانای وشەكە هێڵنجمدێت، چونكە پێموایە چوار ساڵی ترمان دەبێت لە خراپ مامەڵەكردن و وێرانكردنی دامەزراوەكانمان و زیانگەیاندن بە پێوەر و بەهاكانمان و بچووككردنەوەی سەركردایەتییەكەمان، لیستەكە دوورودرێژە.”
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دۆناڵد ترەمپ هێرشیكردە سەر هیلاری كڵینتن و لە تویتێكدا كە هێرش بوو بۆ سەر جۆ بایدن، باسی هێلاری كرد و بە خواروخێچ ناوزەدی كرد.
ئەمانەش لەكاتێكدان كە هێلاری كڵینتن، پشتیوانی لە جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتخوازەكان بۆ سەرۆكایەتی و كاماڵا هاریس-ی جێگری دەكات و ملیۆنان دۆلاری بۆ هەڵمەتی بانگەشەی هاریس كۆكردووەتەوە.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وزەی نێودەوڵەتی هۆشداریدەدات: ئەگەری هەیە وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆرۆژیا لەهەر چرکەیەکدا بتەقێتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم هۆشداریی دا لە مەترسییەکانی وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆرۆژیا رایگەیاند، “روودانی تەقینەوە لە هەر…
Total
0
Share