لیژنەی بینینی مانگ: سبەینێ یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە

لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.

لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، “بە هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی وەقفی سوننی و لیژنە لاوەکییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە توانراوە بە چاوی ئاسایی مانگی شەوال ببینرێت”.

ئاشکراشیکرد، “سبەینێ هەینی یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە”.

لای خۆیەوە دیوانی وەقفی سوننی عێراق بڵاویکردەوە، سبەینێ هەینی یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.

لەلایەکی دیکەوە نوسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق بڵاویکردەوە، “سبەینێ تەواوکەری مانگی رەمەزانە و رۆژی شەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە”.

 

 

بابەتی پێشتر

روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنەوە

بابەتی دواتر

پەیامێك لە سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share