رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە چوارقوڕنە روویدا

بەهۆی شۆرتی کارەبا و نزیکیی بوتڵی غاز و تەقینی تانکیی نەوتەوە، رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە چوارقوڕنە روویدا.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین لەبارەی رووداوەكەوە دەڵێت، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بنکەی بەرگریی شارستانیی چوارقوڕنە ئاگادارکرایەوە کە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە ھەیە لە گەڕەکی قەندیلی ناحیەی چوارقوڕنە، تیمەكانیان بە ھاوکاریی بنکەی بەرگریی شارستانیی حاجیاوا گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکرد.

راشیگەیاندووە، بەپێی راپۆرتی تیمی ناوبراو، ھۆکاری روودانی ئاگرەکە بەھۆی شۆرتی کارەبا و نزیکیی بوتڵی غاز و تەقینی تانکیی نەوت بووە، جگە لە زیانی دارایی ھیچ زیانێكی گیانیی نەبووە.

بابەتی پێشتر

لوقمان وەردی: هەڵبژاردنێكمان دەوێت پاكوبێگەرد و دوور لە ساختەكاری بێت

بابەتی دواتر

كەسوكاری "نەخۆشێك" كارمەندێكی نەخۆشخانەیان كوشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share