کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی گۆڕانکاری بەسەرداهات

کۆمەڵەی داکۆکیکردن لە مافی خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان ڕایگەیاند، لە سبەی دووشەممەوە کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی بۆ کاتژمێر 1:00ی شەو دەبێت.

بەپێی نووسراوێکی کۆمەڵەکە کە بۆ تۆڕی میدیایی ئێسا نێردراوە هاتووە، “لەکاتی هەر گۆڕانکارییەک لە بەرنامەی کارەبادا، خاوەنی مۆلیدە ئەهلییەکان ئاگاداردەکرێنەوە و پێویستە لەکاتی بڕانی کارەبای نیشتمانیدا 10 خولەک دوای ئەوە کارەباکە هەڵبکرێت”.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر خاوەن مۆلیدەیەک یان کارپێکەرێکی مۆلیدە ئەهلییەکان دەستکاریی پێوەری زیرەکی کارەبای نیشتمانی بکات تووشی سزای یاسایی دەبێت.

No photo description available.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوێندنی باڵا ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی توانستى زمانى ئینگلیزى ئاشكرا دەكات

وەزارەتی خوێندنی باڵا  ئاشكرایكردووە، ئەمشەو ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی توانستى زمانى ئینگلیزى ئاشكرا دەكات. لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئەمڕۆ دووشەممە 5ی…
زیاتر ببینە

كۆمپانیاكانی كۆكەرەوەی خاشاك: پارەمان بۆ خەرجنەكرێت كاركردنمان بەرەو وەستان دەڕوات

كۆمپانیاكانی كۆكەرەوەی خۆڵ و خاشاك دەڵێن، وەزارەتی دارایی پێچەوانەی گرێبەستەكانی نێوانیان لە خەرجكردنی پێشینەكانیان بڕیاریداوە و هۆشداریشدەدەن ئەگەر…
Total
0
Share