كاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، سلێمانی مانگانە پێویستی بە 362 ملیار دینارە بۆ دابینكردنی مووچە و لە هەشت مانگی رابردوودا 500 ملیار دینار كەمتر نێردراوە بۆ بانكەكانی سلێمانی.
ئاماژەی بەوەشكرد، پارێزگای سلێمانی لە ژێر گەمارۆیەكی مەترسیداری حكومەتی هەرێمدایە، سەرباری كەمیی داهاتەكانی پارێزگاكە، دەشڵێت، “حكومەتی هەرێم داوا دەكات ئیدارەی شارەكە خۆی بڕی كورتهێنان لە پارەی مووچە پڕبكاتەوە”.