بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند، ئامادەکاری بۆ هاتنی گەشتیاران کراوە و پێشبینی دەکرێت ژمارەیەکی زۆری گەشتیار روو لە پارێزگاکە بکەن.
عەلی رەئوف بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “وەک بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی ئامادەکارییمان بۆ هاتنی گەشتیاران کردووە، پێشبینیدەکرێت ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران روو لە شوێنە گەشتیارییەکان بکەن”.
وتیشی، “لە بازگەکان لیژنەیەکمان داناوە بۆ پێشوازی لە گەشتیاران و پێدانی نامیلکە و نووسراوی گەشتیاریی پێیان، بە هاوبەشی لەگەڵ قائیمقامیەت سەرجەم چێشتخانە و رێستۆرانتەکانمان ئاگادارکردووە لە رۆژانی جەژندا شوێنەکانیان کراوەبن”.
ئاشکراشیکرد، “هێڵێکی گەرممان تەرخانکردووە، هەر گلەییەک یان هەر حاڵەتێک لەسەر شوێنە گەشتیارییەکان هەبێت ئاگادارمان بکەنەوە”.