شەش دەوڵەت شەممە وەک یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریدەکەن

شەش دەوڵەت لەسەر ئاستی جیهان رایانگەیاند سبەینێ هەینی تەواوکەری مانگی رەمەزانە و شەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.

ئەو دەوڵەتانەی کە رۆژی شەممەیان وەک یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکردووە پێکهاتوون لە ئیندۆنیزیا و مالیزیا و پرۆنای و تایلەند و سەنگافوورە.

پێشتریش ئوستورالیا وەک یەکەم دەوڵەت رۆژی شەممەی وەک یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان راگەیاندبوو.

ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا ئێرانیش رۆژی شەممەی وەک یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا لەبارەی کردنە ئامانجیان لە عێراق و سوریا: وەڵامی توندمان دەبێت هەرکاتێک و هەرچۆنێک بمانەوێت

وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا جۆن کیربی رایگەیاند، واشنتۆن هەرکاتێک و هەرچۆنێک بیەوێت، وەڵامی ئەو هێرشانە دەداتەوە کە…
Total
0
Share