سەرۆكە هەڵاتووەكەی دیوانی وەقفی سونی دەستگیركرایەوە

دوای هەڵاتنی لە شوێنی دەستبەسەركردنی لە سێشەممەی رابردوو، ئەمڕۆ دەستگیركردنی سەرۆكی پێشووی دیوانی وەقفی سونی راگەیەنرا.

سایتی بەغداد لیەوم لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە رایگەیاند، سەعد كمبش، سەرۆكی پێشووی دیوانی وەقفی سونیی هەڵهاتوو دەستگیركرا.

كمیش رۆژی سێشەممەی رابردوو لە شوێنی دەستبەسەركردنی لە ناوچەی سەوزی بەغداد هەڵات، دوای سەردانكردنی ئەسما حەمید كمبش-ی پەرلەمانتار بۆ لای.

پێشتر لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژ بەناوی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان رایگەیاند، تۆمەتبار بە هاوكاری سێ كەس كە لە پشت بنكەكەی پۆلیسەوە بوون و دوو ئۆتۆمبێلیان پێبووە هەڵاتووە.

وتیشی، دەزگا ئەمنییەكان دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە بەمەبەستی دەستگیركردنەوەی خۆی و هەموو ئەوانەی پەیوەندییان بە هەڵاتنەكەیەوە هەیە.

بابەتی پێشتر

لیژنەی باڵای بینینی مانگ یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریدەكات

بابەتی دواتر

گرفتێكی ملیاران دۆلاری رێگرە لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دارایی: لەگەڵ ئەمریكا هەماهەنگین لەبارەی دۆسیەی شتنەوەی ئەو پارانەی پەیوەندییان بە عێراقەوە هەیە

وەزیری دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو ئاڵنگارییانەی دووچاری حكومەتی داهاتوو دەبنەوە بەهۆی یاسا و دامەزراوەكانی حكومەتەكانی پێشترەوەیە و دەڵێت،…
Total
0
Share