لیژنەی باڵای بینینی مانگ یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریدەكات

لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە بڕیار لەسەر یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەدرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە تێیدا هاتووە، بەمەبەستی دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 29ی رەمەزانی ساڵی 1444 كۆچی بەرامبەر بە 20ی 4ی 2023 لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف كۆدەبێتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەكییەكانی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی كوردستان و، بەپێی بنەما شەرعییەكان لە ناوچە جیاوازەكانی ھەرێمی كوردستان چاودێریی بینینی مانگ دەكەن و بڕیار لەسەر دەستنیشانكردنی رۆژی جەژن دەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند ناوچەیەكی پارێزگاكە تێیانپەڕاندووە
شاری سلێمانی زۆری نەماوە بڕی بارانی ساڵی ڕابردوو تێپەڕێنێت

دوای چەندین شەپۆلی بارانبارینی یەک لەدوای یەک، لە هەرێمی کوردستان بڕی ‏بارانبارین لە چەند ناوچەیەک ساڵی ڕابردووی تێپەراندووە،…
Total
0
Share