چوارقورنە.. ئۆتۆمبێل و خانووی هاوڵاتییەك پێكەوە سووتان

دیمەنێكی خانووەكە پاش سووتانی

بەهۆی شۆرتی كارەباوە ئۆتۆمبێلێكی هاوڵاتییەك لە چوارقورنە سووتا و ئاگرەكە تەشەنەیسەند و خانووەكەشی گرتەوە.

رووداوەكە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیك ناوچەی پیشەسازیی ناحیەی چوارقوڕنە روویدا.

عەلی قادر، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، خاوەنی ماڵەكە سەرقاڵی چاككردنی فیولپەمپی ئۆتۆمبێلەكەی لە جۆری پیكاب/ گۆناو بووە.

وتیشی، “لەوكاتەدا شۆرتی كارەبایی دروستبووە و ئۆتۆمبێلەكەی گریگرتووە، دواتریش ئاگرەكە بۆ ماڵەكەی گوازراوەتەوە و بەتەواوی سووتاون”.

رووداوەكە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی ماددیی زۆری هەبووە، ئۆتۆمبێلەكەی و ماتۆڕێكی سووتاوە، جگە لە ماڵەكەی، وەك ئەوەی وتەبێژی بەرگریی شارستانی ئاماژەی پێدا.

بابەتی پێشتر

مایکڵ رۆبن: بۆ مەسرور بارزانی داهاتوو خراپترە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) مانچستەر سیتی یاریی لوتکەی لە لیڤەرپوڵ بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share