هیندستان لەمساڵدا دەبێتە خاوەن زۆرترین ژمارەی دانیشتووان

نەتەوە یەكگرتووەكان پێشبینی دەكات تا ناوەڕاستی ئەمساڵ هیندستان ببێتە گەورەترین وڵات لە جیهاندا لە رووی ژمارەی دانیشتووانەوە و بە سێ ملیۆن كەس ژمارەكەی چین تێبپەڕێنێت.

بەپێی راپۆرتێكی سندوقی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ دانیشتووان دەربارەی دۆخی دانیشتووانی جیهان، گەلی هیندستان دەبێتە 1.4286 ملیار كەس بەرامبەر 1.4257 ملیار دانیشتووی چین.

بەپێی ئامارە رەسمییەكان كە سەرەتای ئەمساڵ بڵاوكرایەوە، ساڵی رابردوو بۆ یەكەمجار لە ساڵانی 1960-1961ەوە دانیشتووانی چین پاشەكشەی كرد.

ئەوەی جیاوازە پاشەكشەی دانیشتووانی چین لەكاتێكدایە سیاسەتی یەك منداڵ لەو وڵاتە چەند ساڵێكە هەڵگیراوە، پێشتر كە رێگەنەدەدرا چینییەكان لە منداڵێك زیاتریان هەبێت، لە ساڵی 2021ەوە دەتوانن تا سێ منداڵ بخەنەوە.

پاشەكشە دیمۆگرافییەكە بەشێوەیەكی گشتی دەگەڕێتەوە بۆ تێچووی ژیان كە لە چین بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە، سەرەڕای تێچووی پەروەردەكردنی منداڵ، هەروەك ئاستی خوێندن و خوێندەواریی ژنان بەرزبووەتەوە، كە ئەمەشیان دەبێتەهۆی پاشەكشە لە دووگیانبووندا.

هیندستان هیچ تۆمارێكی فەرمی لەبارەی ژمارەی دانیشتووانی نییە، بەهۆی ئەوەی لە ساڵی 2011ەوە سەرژمێریی دانیشتووانی ئەنجامنەداوە.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. بازاڕی دۆلارەكە دادەخرێت

بابەتی دواتر

بە ڤیدیۆ.. داهێنانێكی نوێ هێلكەبارانكردن بە چەك

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share