ئیدارەی نوێی ئەمریكا لە یەكەم پەیوەندی تەلەفۆنیدا هەڕەشە لە چین دەكات

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا چینییەكەی ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی و هاوپەیمانانی كار لەسەر لێپرسینەوە لە پەككین دەكەن لەپای هەڕەشەكانی لە سەقامگیری هەردوو زەریای هندی و هێمن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەمڕۆ شەممە 6ی شوبات لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ یونگ یی، هاوتا چینییەكەی ئەنجامداوە و دوپاتیكردوەتەوە كە واشنتن بەرگری لە (مافەكانی مرۆڤ و بەها دیموكراسییەكان لە شینجیانگ و تبت و هۆنگ كۆنگ) دەكات.

هەروەك فشاری كردوەتەسەر چین بۆ ئیدانەكردنی كودەتا سەربازییەكەی میانمار، دوپاتیشیكردوەتەوە كە واشنتن كار لەگەڵ هاوپەیمانانی دەكات بۆ لێپرسینەوە لە پەككین لەپای هەوڵەكانی كە بووەتە مایەی هەڕەشە لە سەقامگیری هەردوو زەریای هندی و هێمن، لەنێویشیاندا لەڕێی گەرووی تایوان.

بەر لە بەفەرمی وەرگرتنی پۆستەكەی، بلینكن ئاماژەی بەوەدا كە چین گەورەترین ئالنگاری بەردەم ویلایەتە یەكگرتووەكانە زیاتر لە هەر دەوڵەتێكی دیكە.

ئەوەشی وت كە پێویستە لەسەر ویلایەتە یەكگرتووەكان “دەست بە نزیكبوونەوە لە چین بكات لەسەر بنەمای هێز نەك لاوازی”، تیشكیشی خستەسەر ئەوەی كە بەشێك لەو هێزە كاركردنە لەگەڵ هاوپەیمانان و بەشدارییە لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەكاندا.

س: ڕۆیتەرز

بابەتی پێشتر

کەرکوک.. لە هێرشێکی داعشدا ژمارەیەک لە هێزە ئەمنییەکان کوژران و برینداربوون

بابەتی دواتر

دیموکراتەکان بەبێ پاڵپشتیی کۆمارییەکان پاکێجە 1.9 تریلیۆن دۆلارییەکەی بایدنیان پەسەندکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایش دوابڕیار دەدات

لەسەر پێشنیاری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش کۆدەبێتەوە و بڕیار لەبارەی شەڕی غەززەوە دەدات. ئەمڕۆ هەینی ئەنجومەنی…
Total
0
Share