وەزیری دارایی عێراق هۆكاری بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار ئاشكرادەكات

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق پشتیوانی لە بڕیاری بانكی ناوەندی بۆ بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار دەكات و دەڵێت، “نرخی پێشتری دۆلار زیانی پێگەیاندبووین.”

لە ڕاگەیاندراوێكدا كە ئەمڕۆ هەینی 18ی كانونی یەكەم نووسینگەكەی بڵاویكردەوە، عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، “دیاریكردنی نرخێكی گونجاو بۆ دۆلار، بابەتێكی سەیر و ئاڵۆزە، بەڵام جێگیرکردنی نرخی یەک دۆلاری ئەمریكی بەرانبەر بە هەزار و 450 دینار، لەپێناو پشتیوانیكردنی بودجەی ساڵی 2021ـە و ئەوەش هەنگاوێکی ناچارییە بە مەبەستی کەمکردنەوەی زیانەکانی قەیرانی دارایی.”

عەلاوی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار، لەم قۆناغەی ئێستادا سوودی بۆ عێراق دەبێت، چونكە بەزركردنەوەی نرخی گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار، دەبێتە هۆی زیادبوونی پارەی بەدەستهاتوو. وتیشی، “حكومەت دوای شیكاری و لێكۆڵینەوەیەكی زۆر گەیشتووەتە بەو بڕوایەی كە پێویستە نرخی دۆلار بەرزبكرێتەوە، چونكە كورتهێنانی بودجەی ساڵی داهاتوو، بڕەكەی 95 ترلیۆن دینار دەبێت، بەڵام دوای بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار، كورتهێنانەكە كەمدەبێتەوە بۆ 60 ترلیۆن دینار.”

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەكەیدا، عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاندووە، “ئەو نرخەی پێشتر بۆ دۆلار لە بەرانبەر دیناردا دانرابوو، شێوێندراوە و ڕەنگدانەوەی پێویستییەکانی ئەم قۆناغە ئابورییە نییە، چونكە پێویستیمان بە ڕێژەیەکی نوێ هەیە کە وەڵامدەرەوەی بارودۆخە داراییەکە بێت.”

بابەتی پێشتر

خەڵكی وڵاتێك بۆ خۆپاراستن لە كۆرۆنا شیری گوێدرێژ دەخۆنەوە

بابەتی دواتر

ئێران وێستگەیەكی ئەتۆمی لەژێر زەویدا دروستدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق كەشتیی گەورە دەكڕێت

كەشتیگەلی عێراق گەورە دەكرێت و نەوتگوێزەرەوەی زەبەلاحی بۆ زیاددەكرێت. بڕیارە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە، كەشتییەكی گەورەی گواستنەوەی نەوت…
Total
0
Share