لە یەك شاردا 13 داعش دەستگیركران

13 ئەندام و كاربەدەستی داعش لە بەغداد دەستگیركران.

كەمێك لەمەوبەر، ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی عێراق ئاشكرایكرد، “13 ئەندامی داعش لە چەند ناوچەیەكی جیاوازی بەغداد دەستگیركراون.”

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاژانسەكە ڕایگەیاند، “لەڕێگەی كاری هەواڵگری و كۆكردنەوەی زانیاری و هاوكاریی نێوان بەڕێوبەرایەتییەكانمان، 13 داعشمان دەستگیركرد كە بەپێی مادەی 4ی تیرۆر لەلایەن دادگاوە داواكراوبوون و بڕیاری دەستگیركردنیان دەركرابوو.”

ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی دەڵێت، “ئەو تۆمەتبارانە لەچوارچێوەی باندە تاوانكارەكانی بەناو كەرتەكانی كەركوك و نەینەوا و باكووری بەغداد و دیجلەدا كاریاندەكرد. هەمووشیان دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە و ڕادەستی دادگا دەكرێن.”

وەك ڕاگەیەندراوی ئاژانسەكە باسی كردووە، ئەو داعشانە لەژێر ناو و نازساوی جیاوازدا كاریانكردووە و ئەركەكانیان جۆراوجۆر بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی کوەیت: حکومەتی عێراق دەبێت بەرپرسیارێتیی هێرشکردنە سەر کۆنسوڵخانەکەمان هەڵبگرێت

وەزارەتی دەرەوەی کوەیت لەبارەی هێرشی ئەمشەو بۆ سەر کۆنسوڵخانەکەیان لە بەسڕە ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بەتەواوی بە بەرپرسیار دەزانین…
Total
0
Share