قوباد تاڵەبانی: ئێزدییەکان لەگەڵ ئەو نەهامەتییانەی بەسەریاندا هاتووە پارێزگارییان لە کوردبوونیان کردووە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی جەژنی چوارشەممە سووری ئێزدییەکانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە، رایگەیاندووە، سەرباری ئەو کارەساتە گەورانەی بەسەریاندا هاتووە بەڵام ئێزدییەکان پارێزگارییان لە ئایین و کوردبوونی خۆیان کردووە.

لە پەیامەکەی قوباد تاڵەبانیدا وێڕای پیرۆزبایی لە کوردانی ئێزدی بەبۆنەی جەژنی چوارشەممە سوورەوە، جەختدەکاتەوە کە ئێزدییەکان پێکهاتەیەکی رەسەنی کوردستانن.

ئاماژە بەوەدەکات، “ئێزدییەکان سەرباری ئەوەی لە مێژوودا گەلێک ناخۆشی و کارەساتی گەورەیان بەسەرداهاتووە، بەڵام پێداگرییان لەسەر شوناسی خۆیان کردووە و ئایینەکەیان و کوردبوونی خۆیان پاراستووە”.

راشیگەیاندووە، “کوردستان شانازی بە هەموو پێکهاتەکانی خۆیەوە دەکات و پێویستە بە هەموو لایەکیشمانەوە هەوڵ بدەین کلتوری پێکەوەژیان کە رەگێکی قووڵی لە مێژووماندا هەیە بەهێزتر بکەین”.

بابەتی پێشتر

کۆمەڵێک پاشماوەی جەنگی لە ناوچەیەکی هەرێم دەرکەوتن

بابەتی دواتر

سودانی بەڵێنی دابەزاندنی بەهای دۆلار دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی دارایی: دانیشتنی پەرلەمان لە چاوەڕوانی هاتنی پەرلەمانتاران و تەواوكردنی نیسابدایە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی دەڵێت، پرۆژەیاسای بودجە لەلایەن لیژنەكەیانەوە ئامادەكردنی تەواو بووە و ڕونیشیدەكاتەوە، دانیشتنی ئەنجومەن تایبەت بە دەنگدان…
Total
0
Share