بەهۆی پاوەربانكی مۆبایلەوە ماڵێك لە سۆران سووتا

دیمەنێكی ماڵەكە پاش رووداوەكە فۆتۆ: بەرگریی شارستانیی سۆران

رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە ماڵێكی ناحیەی گۆڕەتوو روویدا و بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت، بەهۆی پاوەربانكەوە بووە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، ئەمڕۆ رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵی هاوڵاتییەک لە ناحیەی گۆڕەتوو روویدا.

ئاگرەكە لەلایەت تیمی ئاگرکوژێنەوەی بنکەی بەرگریی شارستانی مێرگەسۆر كۆنتڕۆڵكرا.

بەرگری شارستانی ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی راپۆرتی تیمی ناوبراو، هۆکاری روودانی ئاگرەکە، پاوەربانکی مۆبایل بووە.

جگە لە زیانی ماددی، رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێم: تاوەکو بە چاوی خۆمان نووسراوی خەرجکردنی مووچە نەبینین یەک دینار نانێرین

بەرپرسێکی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت، تاوەکو بە رەسمیی نووسراوی ناردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم نەبینرێت، یەک دیناری هەرێم…
Total
0
Share