مۆڵەتدان بە پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە کەرتی نیشتەجێبوون راگیرا

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم راگرتنی مۆڵەتپێدانی پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی راگەیاند.

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەمەبەستی رێکخستنەوەی کەرتی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان، بە ئاراستەی زیاتر سوودمەندبوونی هاوڵاتییانی کەمدەرامەت و کرێنشین، بە فەرمانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردرا کارکردن لـە پرۆژەی نوێی نـیشتەجێبوون رابگـیرێت و مۆڵەتی نوێی وەبەرهـێنان لە کەرتی نـیشـتەجێـبوون نەدرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەمەش بەئامانجی وەبەرهـێنان لە ماوەی داهـاتوودا زیاتر بە ئاراستەی کەرتەکانی پیشەسازی، کشتوکاڵ، گەشـتوگوزار دەبێت.

ئاماژە بەوەش دەکات، هەربۆیە بە گشـتی داوا لە وەبـەرهـێنەرانی هەرێمی کوردستان دەکەین، یارمەتیدەر و هاوکار بن، تاوەکو وەبەرهـێنانی زیاتر لە سێکتەرەکانی ئاراستەکراو بکرێت، بە تـایبەت لەو ناوچانەی کەمگەشەسەندوون لەهەرێمی کوردستان.

 

 

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی 51 هەلی کار راگەیەندرا

بابەتی دواتر

مامۆستایانی ناڕازی: بڕیارماندا بە هەڵپەساردنی بایكۆت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید: ئێمە هەوڵماندا یەك بەرمیل نەوت بە 30 هەزار دابینبكەین سەرۆكی حكومەت بە 105هەزار ڕازیبوو

بڕیار رەشید پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەهۆی نەبوونی هەماهەنگی لە نێوان شاندی…
Total
0
Share