کۆمەڵێک پاشماوەی جەنگی لە ناوچەیەکی هەرێم دەرکەوتن

هێشتا پاشماوەی جەنگەكانی عێراق مەترسیین بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییان و لە سنووری سۆران 14 مووشەك و گولـلەی هاوەن و پاشماوەی جەنگی دەركەوتن.

مووشەك و تەقەمەنییەكان لە هەردوو گوندی دێلزیان و مووسەکاوە لە سنووری ئیدارەی سۆران دەركەوتوون و دوای سكاڵای دانیشتووانی ناوچەكە و مەترسیی تەقینەوەیان كۆكرانەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر دەڵێت، “تیمی لەناوبردنی تەقەمەنییەکان پاشماوە جەنگییەكانیان گواستووەتەوە بۆ حامیەی رواندز بە مەبەستی لەناوبردنیان”.

بەپێی بەدواداچوونەكانی ئێستا، لە باشووری كوردستان 62 ملیۆن مەتر دووجا زەویی بە مین چێندراو هەیە، تا ئێستا 22 ملیۆن مەتر دووجا لە مین پاككراوەتەوە.

ئامارە فەرمییەكان دەڵێن، لە ساڵی 1993وە تا ئێستا، 970 هاوڵاتی بەهۆی مین و پاشماوەكانی جەنگەوە گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون، كە حەوتیان لە دوو ساڵی رابردوودا بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: پلەدارەكەی پێشمەرگە لەلایەن كوڕەكەیەوە كوژراوە

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كوشتنی پلەدارە خانەنشینەكەی پێشمەرگە لەلایەن كوڕەكەی خۆیەوە ئەنجامدراوە و دەشڵێت، تۆمەتبار لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستگیركراوە. بەڕێوەبەرایەتی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەرزی بەردەستە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەئێستادا ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەرزی لەهەموو مەڵبەندە تەندروستیەکانی پارێزگای سلێمانی بەردەستە. بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە،…
Total
0
Share