لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سعودیە گەورەترین بەرەوپێشچوونی لە کەرتی گەشتیاریدا تۆمارکردووە

وڵاتی سعودیە گەورەترین بەرەوپێشچوونی لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا تۆمارکردووە لەبواری گەشتیاریدا و راپۆرتێکی کۆڕبەندی ئابوری جیهانی ئاماژەی بەوەکردووە سعودیە نۆ پلە بەرزبووەتەوە.

لەسەر ئاستی جیهانی، سعودیە لە رووی زۆری ژمارەی گەشتیارانەوە پلەی 41ی گرتووە بە گوێرەی نوێترین راپۆرتی کۆڕبەندی جیهانی و لەنێو وڵاتانی ناوچەکە ئیماڕات بوونی هەبووە، کە پلەی 18ی لەسەر ئاستی جیهان تۆمارکردووە و لەسەر ئاستی وڵاتانی ناوچەکە لە پلەی یەکەمدایە، بەڵام سعودیە گەشەسەندنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە.

لە راپۆرتی پێوەرەکانی گەشەپێدانی گەشتیاری و گەشتوگوزار بۆ ساڵی 2024 ئاماژە بەوەکراوە، کەرتی گەشتیاری و گەشتوگوزار لە وڵاتانی خاوەن داهاتی بەرز لە ناوچەکە و بەتایبەت وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو سودمەندن لە چەند هۆکارێک لەوانە کوالیتی ژێرخانی گەشتیاری و گواستنەوە و ئاستی بەرز لە ئاسایش و سەلامەتی کەسی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تووشبوون زیاتر دەكات.. تەندروستیی جیهانی لەبارەی ئۆمیكرۆنەوە هۆشداریی دا

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، بە فەرمی، هۆشداری لەبارەی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن دەدات بەوەی بەهۆی تایبەتمەندییەكانیەوە ئاستی تووشبوون بە كۆرۆنا بەرزدەكاتەوە،…
Total
0
Share